کوردستانی
هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای ماڵان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا بۆ دابەزینی پلەکانی گەرما دەگەڕێنێتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئاشکرایە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی بەشێوەیەک کە گەیشتووەتە زیاتر لە 2400 مێگاوات تەنیا لە پارێزگای سلێمانی و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری خواستیش دەکەین و بەوهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە ناو شارى سلێمانى بۆ (۸ بۆ ۹) کاتژمێر کەمبووەتەوە، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا کە لەمساڵدا گەیشتە 3800 مێگاوات بۆ هەموو هەرێمی کوردستام، بەڵام بەداخەوە دابەشنەکردنی نەوتی سپى بەسەر هاوڵاتییاندا و بەکارهێنانی کارەبا لەبری سوتەمەنی، خواستی لەسەر کارەبا زۆر زیادکردوە، جگە لەوەی کە بەشێک لە فیدەرەکان ئۆڤەرلۆدە و هەندێک گەڕەک سەرە محەویلەی بۆ دانراوە، کە (24) کاتژمێر کارەبای نیشتیمانییان نابێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی کە بەرپرسیاری سەرەکییە لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر فیدەرەکاندا کە (600) فیدەرە، هەوڵدەدەدات کە جۆرێک لە دادپەوەری هەبێت لە بێدانی کارەبا بەسەر گشت گەڕەک و شارو شارۆچکەکان".

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "لێرەوە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە هاوکارمان، دڵنیابن کە کەمبوونەوەی کارەبای پەیوەندی بە بەرزبونەوەی خواستەوە هەیە ، هەوڵی تەواو دەدەین کە ئەو بڕەکارەبایەی هەیە، بە دادپەوەری دابەشی بکەین، دووبارەشی دەکەینەوە کە هاوکاری هاوڵاتییان یارمەتیدەردەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە".
س.س
س.س