کوردستانی
خوسرەو گۆران: ئاوارەکان ناتوانن لە کوردستان دەنگ بدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رۆژی 6/6/2021 وەک وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاری کرد، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەوانەی ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوونە، ئەگەر لە ناوچەكانی خۆیان نەبێت، ناتوانن دەنگ بدەن و باس لەوەش دەکات موالیدی نوێی 2001 و 2002 و 2003 مافی دەنگدانیان دەبێت.
خوسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیا حزبەکەی وتووە "پێویستە ئەوەی مافی دەنگدانی ھەیە، كارتی ھەبێت و پەنجەمۆری لێ وەرگیرێت و وێنە لەسەر كارتەكەی ھەبێت وەكو ناسنامەیەك".
باسی لەوەش کردووە "لەدایکبووانی 2001 و 2002 و 2003 مافی دەنگدانیان دەبێت" و روونیشی دەکاتەوە "ئەوانەی ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوونە، ئەگەر لە ناوچەكانی خۆیان نەبێت، ناتوانن دەنگ بدەن، بۆیە پێویستە سەردانی ناوچەكانی خۆیان بكەن" و ئاماژەی بەوەش کردووە "ئێمەش لەگەڵ كۆمسیۆن لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی ھەر كێشەیەك ھەبێت، بۆیان چارەسەر بكەین".
خەسرەو گۆران دەڵێت "داوا لە ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین ھەمووان لە ماوەی ئەم مانگەدا سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن بۆ نوێنكردنەوەی ناوەكانیان لە تۆماری دەنگدەران، بۆ ئەوەی ھەر ھەڵەیەك ھەبێت، چارەی بكەن".
ک.ر