کوردستانی

پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاری دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ته‌رمێك ده‌خاته‌ڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاری دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ته‌رمێك ده‌خاته‌ڕوو
مه‌ودا میدیا-

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌ ته‌رمی 3 كه‌س له‌ ماڵێكدا له‌ شاری هه‌ولێر دۆزرانه‌وه‌، پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی كانونی دووه‌می 2020، زانیاری له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ خسته‌ڕوو.

رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "سه‌رله‌به‌ریانی رۆژی 19ی كانونی دووه‌می 2020 له‌ بوونی چه‌ند ته‌رمێك ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌".

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر وتی "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت ته‌رمه‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن(دایك و كوڕێك و كچێك)دایكه‌كه‌ له‌دایك بووی ساڵی 1983 یه‌و كوڕه‌كه‌ی له‌دایك بووی 2002 ه‌و كچه‌كه‌ی ساڵی 2005 له‌دایك بووه‌".

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر وتیشی"ئه‌م خێزانه‌ خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وان و دوای ئاواره‌بوونیان له‌ عه‌نكاوه‌ ژیاون، لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان