کوردستانی
هەولێر؛ پێنج کەسی تر لە هێرشکەرانی سەر گەشتیاران دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پێنج کەسیتر لەوانەی هێرشیانکردبوویە سەر پاسێکی گەشتیاریی لە هەولێر دەستیگیرکران و بەوەش ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتە 16 کەس.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند تا ئێستا 16 تۆمەتباریان بەهۆی هێرشکردنە سەر گەشتیاران لە شەوی سەری ساڵی نوێ دەستگیرکردووە و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا چەند چالاکوان و مامۆستایەکی ئاینی ئاماژەیان بەوەکرد هێرشکردنە سەر گەشتیاران قبوڵکراو نییە و دوورە لە کلتوری کوردەوە.
ئەو چالاکوانانە وتیشیان: کوردستان ماڵی هەموان بووە و هەر واش دەمێنێتەوە و هەرکەس سەردانی هەولێر بکات بە گوڵ پێشوازی لێدەکرێت.
هەر لەسەر ئەو ڕووداوەش شەوی رابردوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هێرشەکەی بە توندی ئیدانەکرد.
ب.م
بیروڕا



