کوردستانی

"جێگەکەی ئاشتی هەورامی پڕدەکرێتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"جێگەکەی ئاشتی هەورامی پڕدەکرێتەوە"
مەودا مییدا-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات و کەمال ئەتروشی دەکاتە وەیزری سامانە سروشتییەکان کە لە کابینەی نۆیەمدا ئەو پۆستە بە چۆڵی ماوەتەوە.

ئومید خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە پارتی کەمال ئەتروشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستنیشانکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەبەرئەوەی پەرلەمان لە پشووی زستانەیدایە، داوایانکردووە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات و دەنگ بە کاندیدەکەیان بدات.

کەمال ئەتروشی پێشتر راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران بووە و جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی کوێتیی تایبەت بە گاز و نەوتە، دکتۆرای لە بواری جیۆفیزیکس لە زانکۆی بۆردوی فەرەنسی بەدەستهێناوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە کابینەکانی پێشوودا ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان بوو و بەڵام لە کابینەی نۆیەمدا ناوبراو دورخرایەوە و تا ئێستاش ئەو پۆستە بە چۆڵی ماوەتەوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan