کوردستانی
عومەر گوڵپی: نەبوونی یاسای بودجە دەرفەتی زیاتری بۆ گەندەڵی ڕەخساندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت ئەمساڵیش وەکو سەش ساڵی ڕابردوو حکومەت نە پڕۆژە یاسای بودجە و نە ژمێرەی کۆتایی نەناردووە بۆ پەرلەمان و ئەوەش دەرفەتی بۆ گەندەڵی زیاتر رەخساندووە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی بە مەودا میدیای راگەیاند: به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له مانگی نیسانی هه‌ر ساڵێكدا ژمێره‌ی كۆتایی خۆی بنێرێته په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها پێویسته له سه‌ره‌تای مانگی 10ی هه‌ر ساڵێكدا پڕۆژه پێشنیاری یاسای بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه حه‌وت ساڵه حكومه‌ت پابه‌ندی ئه‌م بنه‌ما ده‌وڵه‌تداریی و په‌رله‌مانیه نابێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد "پابەندنەبوونی حکومەت بەو دوو ڕیکارە یاساییە پێمان دەڵێت حكومه‌تی هه‌رێم هیچ به‌رنامه و پلانێكی نییه بۆ بواری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان".
گوڵپی جەختیشیکردەوە "حكومه‌ت ژماره‌و داتاكانی بواری دارایی له نوێنه‌رانی خه‌ڵك و خه‌ڵك ده‌شارێته‌وه، له شاردنه‌وه‌ی داتاكانیشدا ده‌رفه‌تی گه‌وره بۆ به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی و فه‌وزای دارایی و ئابوری ده‌ڕه‌خسێت، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی پێم وایه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دانه‌ڕشتنی یاسای بودجه بریتیه له دوو گیرفانی حكومه‌ت".
وتیشی "لەماوەی رابردوودا بە چەندین ڕێگە داوامانکردووە حکومەت پڕۆژەی بودجەی و ژمێرەی کۆتایی بنیرێتە پەرلەمان بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە، ڕووبەڕوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیشمان ووتە و چەند جارێ پرسیاریشمان ناردووە بەڵام هەر سوودی نەبووە".
لەدوای ساڵی 2013 کە حکومەتی عیراقی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، تا ئێستتا کە ماوەی حەوت ساڵە حکومەتی هەرێم بەبێ یاسایی بودجە کاروباری دارایی خۆی رادەپەڕێنێت و ئەوەش بووەتە جی رەخنەی چاودێران.
ب.م