کوردستانی
وتەبێژی گۆڕان: هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنی پارتی و گۆڕان جێبەجێنەکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران بە ئاماژە دەڵێت سەردەمی پیاچوونەوەیە بە ڕێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕاندا.
عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایەگەیاند تا ئێستا هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان جێبەجێنەکراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە: مانگ و نیوێکی تر دوو ساڵ تێئەپەڕێت بەسەر رێکەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان.
نوسیویشیەتی "تائێستا لەکۆی ۱۲ بڕگەی' لەسەر ئاستی کوردستان' هیچ خاڵێکیان جێبەجێ نەکراوە و هەنگاویشی بۆ نەنراوە".
وتەبێژەکەی بزوتنەوەی گۆڕان کە هەندێک جار وەکو دەنگێکی ڕەخنەگر لە سیاسەتی بزوتنەوەکەی دەردەکەوێت، لە کۆتایی تویتەکەیدا نوسیویەتی "سەردەمی موراجەعاتە".
پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد و بەرپرسانی گۆڕان ئاماژەیان بەوەدەکرد کە مەرجی بزوتنەوەکە بۆ بەشداری لە کابینەکەدا ئەنجامدانی چاکسازییە.
ب.م