کوردستانی
دەستەی ئامار: نرخی کاڵا و شتومەک گران بووە و ئەوەش ڕێژەی هەڵئاوسانی بەرزکردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئاشكرای کرد کە لە کۆتا مانگی ساڵی رابردوودا بەهۆی گرانبوونی نرخەکان هەڵئاوسان لە بازارەکانی هەرێم زیادیکردووە.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکی نوێدا کە ئهمرۆ بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە لە کۆتا مانگی ساڵی 2020دا هەڵئاوسانی بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە هەڵئاوسان لە هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمدا گەیشتووەتە %95 و بەوەش بە بەراورد بە مانگی پێشووتر بە رێژەی %0.5 هەڵئاوسان زیادیکردووە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دەگەڕێتەوە بۆ گرانبوونی هەندێک لە کاڵا و پێداویستییەکان.
هەڵئاوسان دۆخێکی ئابوورییە، تێیدا بازارەکان پڕ دەبن لە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان، بەڵام هاوڵاتیان ناتوانن بەپێی پێویست بیانکڕن و بەکاریانبهێنن، ئەمەش بەهۆی کەمی پارە یان گرانبوونی نرخ و یان شێوانی بازاڕ دەبێت.
ڕاپۆرتەکەی دەستەی ئامار وردەکاری زیاتری لە بارەی گرانبوونی نرخەکان خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوەکردووە کە خواردن و خواردنەوە ناکهولییەکان بەڕێژەی %1 گرانبوون و کرێی خانو و ئاو و کارەبا و پێداویستیە هاوشێوەکانیان بە رێژەی %0.9 و کەرتەکانی تریش بە ڕێژەیەکی کەمتر گرانبوونیان بەخۆیانەوە بینیوە.
هۆکاری گرانبوونی بەشێک لە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، کە پێشتر 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 125 هەزار دیناری عیراقی بەڵام ئێستا بەرامبەرە بە 144 هەزار دیناری.
ب.م