کوردستانی

وتەبێژی حکومەت: سیڤی کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان نێردرا بۆ پەرلەمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی حکومەت: سیڤی کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان نێردرا بۆ پەرلەمان
 مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمیی کەمال ئەتروشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کاندیدکرد و داوا لە پەرلەمان دەکات متمانەی پێ ببەخشێت.

وتەبێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "‎بەمەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە" .

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "‎ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت".

پێشتریش ئومید خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە پارتی کەمال ئەتروشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستنیشانکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەبەرئەوەی پەرلەمان لە پشووی زستانەیدایە، داوایانکردووە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات و دەنگ بە کاندیدەکەیان بدات.

کەمال ئەتروشی پێشتر راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران بووە و جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی کوێتیی تایبەت بە گاز و نەوتە، دکتۆرای لە بواری جیۆفیزیکس لە زانکۆی بۆردوی فەرەنسی بەدەستهێناوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە کابینەکانی پێشوودا ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان بوو و بەڵام لە کابینەی نۆیەمدا ناوبراو دورخرایەوە و تا ئێستاش ئەو پۆستە بە چۆڵی ماوەتەوە.

 ب.م

Qaiwan
Qaiwan