کوردستانی

ده‌رباره‌ی تابلۆ نایابه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌رباره‌ی تابلۆ نایابه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی تابلۆ نایابه‌كانی پارێزگاكه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بیفرۆشن به‌ هاوڵاتیان.

عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "تائێستا 2 جار تابلۆ نایابه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌مان خستووه‌ته‌ زیادكردنی ئاشكرا به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی نرخه‌كانیان نه‌فرۆشراون".

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌  وتی "بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر ژماره‌ نایابه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بخه‌ینه‌وه‌ زیادكردنی ئاشكرا، نووسراومان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ و داوامان لێكردوون نرخی ئه‌و ژماره‌ نایابانه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بیان فرۆشین به‌ هاوڵاتیان". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان