کوردستانی

چەمچەماڵ.. لە ماوەی یەک ساڵدا 3 ملیۆن و 500 هەزار دینار غەرامەی سەرپێچیکاران کراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەمچەماڵ.. لە ماوەی یەک ساڵدا 3 ملیۆن و 500 هەزار دینار غەرامەی سەرپێچیکاران کراوە
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2020ی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکەبێت لەماوەی یەک ساڵدا 13 تۆن و 500 کیلۆ شمەکی بەسەرچوو نەشیاو بۆ بەکارهێنان لەناوبراوە.

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2020ی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە "لەو ماوەیەدا 13 تۆن و 500 کیلۆ شمەکی بەسەرچوو نەشیاو بۆ بەکارهێنان لەناوبراو، هەروەها  200 شوێن بەسەرکراوەتەوە و رێنماییان پێدراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "127 شوێن ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی رێنماییەکان بن، هەروەها 56 کۆبوونەوە بە دەزگا پیشەییەکان و پیشەوەرانی بوارە جیاوازەکانی بازاڕکراوە".

ئەوەش هاتووە "کۆی گشتی 3 ملیۆن و 500 هەزار دینار غەرامەی سەرپێچیکاران کراوە, هەر لەو ساڵەدا ژمارەیەک شوێن داخراون و بەشێکیان رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە و بەڵێننامە بە ژمارەیەکی تریان پڕکراوەتەوە تاوەکو سەرپێچییەکە دووبارە نەکەنەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan