کوردستانی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت و سلێمانیش ئەم ئامادەکارییانەی کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق دەستمانکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە بڕیارە لە مانگی 6ی حوزەیرانی 2021 ئەنجام بدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد لە سنووری پارێزگای سلێمانی 79 ناوەند هەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق دەستمانکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە بڕیارە لە مانگی 6ی حوزەیرانی 2021 ئەنجام بدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لە قۆناغەکانی ئامادەکاریی بریتییە لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران (بایۆمەتری) کە لە 2ی کانونی دووەمی 2021 دەستیپێکردووە تاوەکو 2ی شوباتی 2021 بەردەوام دەبێت، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی 79 ناوەند هەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، هەروەها تیمی گەڕۆکمان دەبێت کە سەردانی گەڕەک و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون دەکەن".
ئامانج عەزیز ئەوەشی خستەڕوو "لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاوارەمان هەیە کە بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارەی پارێزگاکانی هەرێم بوون، بۆیە بۆ ئەو مەبەستە چەند ناوەندێکمان تایبەت کردووە بە ئاوارەکان کە دەتوانن سەردانی ئەو ناوەندانە بکەن، هەروەها تیمی گەڕۆکیش دەنێرین بۆ ناو کەمپەکان".
بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق باسی لەوەشکرد "رۆژ بە رۆژ سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ بۆ ناوەندەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران روو لە زیادبوونە".
س.س