کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان متمانە بە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی دەنگدان و متمانەدان بە د. کەمال ئەتروشی، کە کاندیدە بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت رۆژی چوارشەممە پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبێتەوە.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی چوارشەممە 6ی کانونی دووەمی 2020 پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەوەری کۆبوونەوەکە بریتییە لە دوو بەش، بەشی یەکەم متمانە دانە بە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەشی دووەمیش بریتییە لە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "پشووی پەرلەمان واتای ئەوە نییە پەرلەمانتاران دەوام ناکەن، پشووی پەرلەمان تەنیا بۆ یاسا دەرکردنە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات یاساش دەتوانرێت دەربکات لە ماوەی پشووەکەدا، هەروەها لیژنەکانیش بەردەوامن لە بەدواداچوون و کۆبوونەوەکانیان".
س.س

بیروڕا