کوردستانی

مووچەی زیاتر لە 10 هەزار مووچەخۆری نایاسایی بڕدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مووچەی زیاتر لە 10 هەزار مووچەخۆری نایاسایی بڕدرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە وەزیری دارایی بڕیاری داوە بە بڕینی مووچەی زیاتر لە (10) هەزار مووچەخۆری نایاسایی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە، راگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەر مووچەخۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانی لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات".


س.س
Qaiwan
Qaiwan