کوردستانی
پارتی بەربژێری پارێزگاری ھەولێری دیاری نەکردووە و ماوەی یاسایشی زۆری نەماوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی هەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی یاسای سێ مانگ وادەی یاساییە بۆ دیاریکردنی پارێزگاری نوێی هەولێر.
سازگار دڵشاد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی هەولێر، چونکە پارێزگاری هەولێر پشکی پارتیی دیموکراتی کوردستانە و دەبێت پارتی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاری بکات".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی یاسای سێ مانگ وادەی یاساییە بۆ دیاریکردنی پارێزگاری نوێی هەولێر، بۆیە ئەو وادەیە کەمی ماوە و دەبێت پێش تەواوبوونی ئەو ماو کەسێک دیاری بکرێت".
هاوکات کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "پارێزگاری هەولێر پشکی پارتییە لە ئێستادا سەرکردایەتیی پارتی تاوتوێی ئەو پرسە دەکات، بەڵام تائێستا ناوی هیچ کاندیدیکی نەناردووەتە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "تا ئێستا هیچ کاتێک دیارینەکراوە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی هەولێر، لە دوای ناردنی ناوی کاندیدەکە وادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئەو مەبەستە دیاری دەکرێت".
فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2020 بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد، لە ئێستاشدا هێمن قادر، جێگری پارێزگاری پێشوو بووەتە پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت.
س. س