کوردستانی

36 ھەزار کەسی دیکە مووچەکانیان دەبڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


36 ھەزار کەسی دیکە مووچەکانیان دەبڕدرێت
مەودا میدیا-

دوای راگەیاندنی بڕینی مووچەی 10609 مووچەخۆر لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت کۆمەڵێک کەسی دیکە کە دوو مووچە وەردەگرن مووچەکانیان دەبڕدرێت.

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە "چاوەرێبن 36 ھەزار کەسی دیکە بەڕێوەن کە سەروو دوو مووچەیان ھەیە ببڕدرێت".

لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەرواری 4/1/2021ی لەسەرە هاتووە "پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە، راگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن".

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan