کوردستانی

هاوشێوەیەکی سلێمان هەڵشۆیی لە سۆران دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوشێوەیەکی سلێمان هەڵشۆیی لە سۆران دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزای سۆران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی لە مانگی رابردوو لە دەڤەری پشدەر و بتوێن دەستگیرکرا فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە.

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند "دوێنێ یەکشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2021 هاوڵاتییەک بە ناوی (ك. ع) لەسەر فەرمانی دادوەری داواكاری گشتی قەزای چۆمان لەلایەن پۆلیسی چۆمانەوە دەستگیرکرا، بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان هاوشێوەی ئەو هاوڵاتییەی کە لە قەزای دەڤەری پشدەر و بتوێن دەستگیرکرا ".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی وتەی خۆی سەرەتایی كاركردنی سێ ئۆتۆمبێلی بەنهێنی وەرگرتووە، پاشان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویکردووەتەوە کە ئەو مامەڵەیە دەکات، بۆ ماوەی تەنیا دوو هەفتە هەشت ئۆتۆمبێل و کارتێکی مۆبایلی 10 هەزار دیناری وەرگرتووە لە بەرانبەر ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە پارەیەکی زیاتر بۆ خاوەنەکەی بگەڕێنێتەوە".

وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتی "بڕی ئەو شتانەی كە وەریگرتووە لە ماوەی 15 رۆژ  11 ئۆتۆمبێل و 4 مۆبایل و پارچەیەک زەوی و کارتێکی 10 هەزار دیناری مۆبایلی وەرگرتووە، جگە لەوەی لەكاتی دەستگیرکردنیشیدا مامەڵەی شەش ئۆتۆمبێلی دیکەی لابووە و خەریكبوون پێیبدەن، بەڵام پۆلیسی چۆمان دەستگیری کرد".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال