کوردستانی
پارتی پێنج پرسیار ئاراستەی گۆڕان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەداتەوە ە لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوانیانەوە پێنج پرسیار ئاراستەی بزوتنەوەکە دەکات.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند کە ئەگەر بۆ گۆڕان جارێک سەردەمی موراجەعەت بێت ئەوا بۆ پارتی دە هێندە سەردەمی موراجەعەتە.
ئەمەی لە وەڵامی عەدنان عوسماندا وتەبێژکی بزوتنەوەی گۆڕاندا نوسیوە کە دوێنێ ڕایگەیاند ڕیککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان جێبەجێنەکراوە و دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.
لە وەڵامەکەیدا، ئومێد خۆشناو پێنج پرسیاری ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان کردووە کە ئەمە دەقی پرسیارەکانە:
ئێمه رێکه‌وتبووین تیمی حکومه‌ت و په‌رله‌مان یه‌ک تیم بن، یان رێکه‌وتبووین تیمی حکومه‌ت رازی و تیمی په‌رله‌مانیش ناڕازی و به‌یانیان له حکومه‌ت و شه‌وانیش ئۆپۆزسیۆن؟
ئه‌رێ ئێمه رێکه‌وتبووین گۆڕان فراکسیۆنێکی ١٢ کورسی بێت یان پێنج شه‌ش کورسی؟
ئه‌رێ جارێک به فراکسیۆنی خۆتان ووت، ئێمه به‌رپرسین و له ده‌سه‌ڵاتین و ده‌بێ گوزارشت له به‌رپرسیاریه‌تی بکه‌ن و رانه‌که‌ن؟
ئه‌رێ ئێمه رێکه‌وتبووین رێکه‌وتنی کوردستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی فراکسیۆنه‌کان له به‌غداش هه‌بێ، یان رێکه‌وتبووین، فراکسیۆنی بهغداتان خۆشتان نه‌زانن له چ سهنگهرێکن؟
ئه‌رێ رێکه‌وتبووین ته‌نها پۆست وه‌ربگرن و به‌رپرسیش نه‌بن، یا رێکه‌وتبووین شانی بده‌ینه به‌رو چاکسازی بکه‌ین و به‌رپرس بین؟
ب.م