کوردستانی

وەزارەتی کارەبا: تا 18 مانگی تر کارەبا لە تورکیا دەکڕین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا: تا 18 مانگی تر کارەبا لە تورکیا دەکڕین
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند ناچارن کارەبا لە تورکیا بکڕن چوونکە هەرزانتر دەکەوێت بە بەراورد بەوەی بە گازوایل کارەبا بەرهەمبهێنرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی پیشەسازی و وزەی پەرلەمانی کوردستان سەردانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەبارەی چەند پرسێکەوە بەدواداچوونیان کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی لیژنەکەی پەرلەمان، وەزارەتی کارەبای هەرێم روونکردنەوەی داوە لەبارەی بڕیاری کڕینی کارەبا لە تورکیا بۆ پارێزگای دهۆک.

ئاماژە بەوەکراوە کە وەزارەتی کارەبا روونیکردووەتەوە ناچارە کارەبا لە تورکیا بکڕێت تا ئەوکاتەی بۆری غازی سروشتی دەگاتە وێستگەکانی کارەبا، چوونکە کڕینی کارەبا لە تورکیا هەرزانتر دەکەوێت تا بەرهەمهێنانی کارەبا لە گازوایل.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستوەتەڕوو کە ڕاکێشانی بۆری غازی سروشتی بۆ پارێزگای دهۆک، نزیکەی 18 مانگی پێدەچێت و گرێبەستەکەشیان لەگەڵ تورکیا تا ئەوکاتەیە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال