کوردستانی
عەلی حەمەساڵح: زیاتر لە 600 هەزار مووچەخۆر فایلەکانیان رێکنەخراوە و مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی گۆڕان ڕایگەیاند تا ئێستا یاسای چاکسازی جێبەجێنەکراوە و پیاچوونەوە بۆ مەلەفی ئەوانە نەکراوە کە گومان دەکرێت نایاسایی بن.
عەلی حەمەساڵ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە ڤیدیۆیەکدا کە لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە کە تتا ئێیستا کە ساڵێک بەسەر یاسای چاکسازیدا تێپەڕیوە هیچ بەشێکی یاساکە جێبەجێ نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد " لەکوردستان 240 هەزار موچەخۆری خانەنشینی هەیە کە "زۆرێکیان پارتی و یەکێتی بەنایاسایی دایانمەزراندوون بەبێ ئەوەی رۆژێک دەوامیان کردبێت، 270 هەزار پێشمەرگە و 104 هەزار پۆلیس و ئاسایش فایلەکانیان رێکنەخراوەتەوە نازانرێت پێشمەرگە و پۆلیسی راستەقینە چەندن و ئەوانەشی "بندیوارن و دەوام ناکەن چەند کەسن".
ناوبراو ڕوونیشیکردووەتەوە: دۆسیەی شەهیدان، خانەنشینی، هێزە سەربازییەکان، خاڵە سنورییەکان، هێزی پاراستنی کۆمپانیا نەوتییەکان، گرێبەستی نەوت، بۆڕی گواستنەوەی نەوت و گۆڕینەوەی دۆلار بۆ دینار لەلایەن بانکێکی ئەهلییەوە تائێستا هیچ هەنگاوێکیان بۆ نەنراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رایگەیاند کە مووچەی زیاتر لە دە هەزاریان بڕیوە کە دوو مووچەیان وەرگرتووە.
ب.م