کوردستانی
مەحما خەلیل: ھێزەکانی پەکەکە و شوێنکەوتووانی لە شنگال نەکشاونەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
قایمقامی قەزای شنگال رایدەگەیەنێت جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی شنگالەوە بۆ کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەگەڕێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال تەنیا رووکەش بووە.
مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال بە مەودا میدیای راگەیاند "دۆخی ئێستای شنگال بە گشتی خراپ و ئاڵۆزە، چونکە چ لە ناو شنگال و دەرەوەی شنگالیش بەشێکی زۆری ئاوارەکان نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانی خۆیان، هەروەها دۆخی ئابووری خەڵکیش خراپە".
قایمقامی قەزای شنگال وتی "ئێمە پێشوازیمان لە رێککەوتنی بەغدا و هەولێر کرد لە بارەی شنگالەوە، چونکە رێککەوتنێکی دەستووری و یاسایی بوو، هەروەها ئەو رێککەوتنە داخوازی خەڵکی شنگال بوو، بەڵام بەداخەوە ئەو رێککەوتنە بەس لەسەر کاغەز جێبەجێکراوە و بە کرداری نەهاتووەتە جێبەجێکردن".
ناوبراو وتیشی "یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەرکردنی هێزە نادەستووری و نایاساییەکان بوو لە شنگالدا، بەڵام هێزەکانی پەکەکە و شوێنکەوتووانی لە شنگال نەکشاونەتەوە، گواستنەوەی بارەگاکان و کشانەوەی ئەو هێزانە تەنیا رووکەش بوو، لە ئێستادا جموجوڵەکانیان لە شنگال زیاترە".
هەروەها مەحما خەلیل جەختیکردەوە لەوەی "حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقیش کەمتەرخەمن لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی لە نێوانیاندا هەیە لە بارەی شنگالەوە".
س.س