کوردستانی
لە هەولێر بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەک چەندین شوێن سزادراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت لیژنەکانیان بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکەن، ئەوەشی ئاشکرا کرد بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە نرخی کاڵا و شمەکەکان بەرزبوونەتەوە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و کاڵاکان لە بازارەکانی هەولێر بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەکانمان بەردەوام لە بازاڕەکاندا چاودێریی بازاڕ دەکەن بەمەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەک".
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی هەندێک کاڵا و شمەک لە بازاڕەکان وتی "بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە نرخی شمەکەکان بەرزبوونەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو رێژەیە دۆلار بەرزبووەتەوە".
نەبەز عەبدولحەمید ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەکەوە چەندین شوێن سزا دراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و شوێنەکانیان داخراون".
س.س