کوردستانی
چەند گەڕەکێک بۆ ماوەیەک بێ ئاو دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە بەهۆی بڕانی کارەبا لە هێڵی دووی ئاوی دوکان - سلێمانی لە دوێنێ دووشەممەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و پیرەمەگرون و تەکیە و ئەڵایی بێ ئاو بوون.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی بڕانی کارەبا لە هێڵی دووی ئاوی دوکان - سلێمانی لە دوێنێ دووشەممەوە 4ی کانونی دووەمی 2020 زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و پیرەمەگرون و تەکیە و ئەڵایی بێ ئاو بوون".
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "داواکارین هاوڵاتییان ئاگاداربن و دەست بە ئاوەوە بگرن تا کاتی چارەسەرکردنی گرفتی کارەباکە".
س.س

بیروڕا