کوردستانی
ئامار.. لە ماوەی یەک ساڵدا 30 ماڵ لە کەلار ئاگریان گرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2020ی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە بێت لە ماوەی ساڵی رابردوودا حەوت کەس لە ئاودا خنکاون و 29 ئۆتۆمبێل و بەنزینخانەیەک ئاگریان گرتووە.
لە راگەیەندراوێکدا بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2020ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە ساڵی 2020دا 234 رووداو روویانداوە، لە ماوەی یەک ساڵدا حەوت کەس لە ئاودا خنکاون".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە ساڵی 2020دا 29 ئۆتۆمبێل و بەنزینخانەیەک ئاگریان گرتووە و 30 ماڵیش سووتاون، هەروەها 88 دۆنم دەغڵودان و شەش فەرمانگەی حکومی ئاگری گرتووە".
لە راگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بەوەشکراوە "لە ماوەی ساڵی رابردوودا 3کارگە و 2 گۆڕستان و7 دوکان ئاگریان گرتووە و بەشێکی زۆری ئەو سووتان و ئاگرکەوتنەوە کۆنترۆڵکراوە"، ئەوەشخراوەتەڕوو "شەش کارمەندی بنکەی بەرگریی شارستانی کەلار بەسووکی برینداربوون".
س.س