کوردستانی
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی دەنگدان بە بەربژێرەکەی مەسرور بارزانی بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە سبەینێ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە متمانەدان بە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگ بەو کاندیدە نادەین کە دیاریکراوە بۆ ئەو پۆستە.
لە راگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن بۆ رای گشتیی رایدەگەیەنین کە دەنگ نادەین بە کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، هەروەک چۆن لەکاتی خۆشیدا دەنگمان بەم کابینەیە نەدا کە هەموو گیانی نغرۆی شکست و گەندەڵیی بووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "پێمانوایە دۆسیەی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوی شکستیهێناوە و داهاتەکەی لە خزمەتی شەخس و حزب و بنەماڵە سیاسییەکاندایە و بوون و نەبوونی وەزیرێک هیچ لە گوزەرانی خەڵک و دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ناگۆڕێت".
ئەوەش هاتووە "گۆڕین و پێداچوونەوە بە سەرجەم گرێبەستەکان و نەهێشتنی گەندەڵیی و بڕینی دەستی حزب و شەخس لەو سامانە نیشتمانییەی خەڵکی کوردستان و بەکارهێنانەوەی داهاتەکەی لەبەرژەوەندی خەڵک و بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی، لە پێشترە وەک لە بوون و نەبوونی وەزیرێک ".
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 6ی کانونی دووەمی 2021 پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە بە کاندیدی کەمال ئەتروشی کە کاندیدە بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
س.س