کوردستانی
شەپۆلی باران بارین بەڕێوەیە، کەشناسی روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا بەرزە پەستانێک لەسەر ناوچەکەمانە، کە بەهۆیەوە ماوەی چەند رۆژێکە کەشوهەوا تاڕادەیەکی زۆر جێگیرە، ئاماژە بەوەشدەکات پێدەچیت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە باران ببارێت.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا بەرزە پەستانێک لەسەر ناوچەکەمانە، کە بەهۆیەوە ماوەی چەند رۆژێکە کەشوهەوا تاڕادەیەکی زۆر جێگیرە".
بەڕێوەبەری کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "پێدەچێت لە نیوەی ئەم مانگەوە کاریگەری ئەم بەرزە پەستانە بەرەو لاوازی بچێت و ببێتە هۆی هاتنی نزمە پاڵەپستۆکە باران ببارێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت بە دیاریکراوی چ کاتێک شەپۆلی باران بارین روودەدات ئەوانەی باس دەکرێت تەنیا پێشبینییە".
س.س