کوردستانی

جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە کوردستان نزیکتر بوویەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە کوردستان نزیکتر بوویەوە
مەودا میدیا-

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا و بەوەش کۆرۆنا نزیکتر بووەوە لە هەرێمی کوردستان.

سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستیی ئێران بە میدیای فەرمی ئێرانی راگەیاندووە "هاوڵاتییەکی ئێرانی کە لە بەریتانیاوە هاتووەتەوە پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوە".

نمەکی ئاماژەی بەوەشکردووە دوای چەندین جار تاقیکردنەوە دڵنیابوونەتەوە کە نەخۆشەکە هەڵگری ئەو ڤایرۆسەیە، بەڵام ئێستا دۆخی جێگیرە و لە ژێر چاودێریدایە.

 ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لە بەریتانیا بڵاوبووەوە، بەگوێرەی توێژینەوەکان، لە جۆرەکەی تری کۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە، بەڵام وەکو ئەو مەترسیی لەسەر گیانی نەخۆشەکە دروست ناکات.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan