کوردستانی
دابان محەمەد: بڕینی مووچە نایاسایەکان دەبوو لە یەکەکانی 70 و 80ەوە دەستیپێبکردایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەڵێت کە باوەڕیان بەو بەیاننامەیەی وەزارەتی دارایی هەیە کە باس لە بڕینی مووچە نایاساییەکان دەکات، بەڵام پێی وایە گرنگ دەبوو ئەگەر لە یەکەکانی 70 و 80ەوە دەستی پێبکردایە.
دابان محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بە مەودا میدیای راگەیاند کە باوەڕیان بەو بەیاننامەیەی وەزارەتی دارایی هەیە کە باس لە بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی نایاسایی دەکات.
بەیاننامەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردبوو کە مووچەی زیاتر لە 10 هەزار کەسیان بڕیوە کە بەشێوەی نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان باس لەوە دەکات وەزارەتی دارایی ئەو هەنگاوەی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییدا ناوە.
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، سروشتی جێبەجێکردنی یاساکە وایە هەندێک لە هەنگاوەکان ماوەیەکی کەمی پێویستە و هەندێکیش کاتی زیاتریان دەوێت تا جێبەجێ دەکرێن.
دابان محەمەد جەختیکردەوە کە دەبێت حکومەتی هەرێم لە پێداچوونەوە بە لیستی مووچەخۆرانی یەکەکانی 70 و 80ەوە دەستپێبکات چوونکە زۆرترین کاری نایاسایی لەو شوێنانەدا هەیە.
دابان محەمەد جەختیکردەوە کە دەبێت حکومەتی هەرێم لە پێداچوونەوە بە لیستی مووچەخۆرانی یەکەکانی 70 و 80ەوە دەستپێبکات چوونکە زۆرترین کاری نایاسایی لەو شوێنانەدا هەیە.
یاسای چاکسازیی نزیکەی ساڵێکە لە پەرلەمانەوە پەسەند کراوە و ئامانج لێی بڕینی مووچە نایاسییەکان و مووچەی "بندیوارەکان" و ئەوانەیە کە زیاد لە جارێک لە بودجەی گشتی سوودمەند بوون.
ب.م