کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی: چوار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار کەسی راگەیاند کە مادەی هۆشبەریان بەکارهێناوە و دانیشتووی بازیان و چەمچەماڵ و کەرکوکن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە "لە درێژەی هەوڵەکانی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بۆ رێگرکردن لە بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەرو کڕین و فرۆشتن پێوەی لە ماوەی (۳۰) ڕۆژی رابردودا چوار کەس دەستگیرکراون".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: تۆمەتبارەکان یەکێکیان ژنە دانیشتوی بازیانە، سیانەکەی تریش لە ڕەگەزی نێرن و دوانیان دانیشتوی چەمچەماڵن، ئەویتریشیان دانیشتوی کەرکوکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە "جۆری ماددەکان حەبی ترامادۆڵ و کریستاڵن سەرجەم تۆمەتبارەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (۱٤) هۆشبەر راگیراون".
ب.م