کوردستانی

هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا-

هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و بەرپرسێکی هاوپەیمانانیش جەخت لە هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ پێشمەرگە دەکاتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە جه‌نه‌ڕاڵ پره‌نسیپه‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌شی هاوپەیمانان کردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە لە کۆبووەکەدا جەختکراوەتەوە لە هەناهەنگی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

ئاماژە بەوەشکراوە کە به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش بەردەوامیی هاوکارییەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دی داعش، لەدوای دروستبوونی داعشەوە دروستبووە و ئامانجی هەماهەنگیکردنە بۆ لەناوبردنی داعش.

هێزەکانی هاوپەیمانان، مانگانە زیاتر لە ٢٥ ملیار دینار وەکو هاوکاری دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە و لەگەڵ ئەوەشدا مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکان دەکەن.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال