کوردستانی
"هەموو پەرلەمانتارانمان ئاگادارکردووەتەوە دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بدەن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند کە هەر 12 پەرلەمانتارەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت دەنگ بە کەمال ئەتروشی بدەن، ئەوەی دەنگی پێ نەدات پابەندی بڕیاری بزوتنەوەکە نەبووە.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند کە هەر 12 پەرلەمانتارەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت دەنگ بە کەمال ئەتروشی بدەن، ئەوەی دەنگی پێ نەدات پابەندی بڕیاری بزوتنەوەکە نەبووە.
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەیە دەنگ بە کاندیدی پارتی بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بە بڕیاری فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان، هەر 12 پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی گۆڕان ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بە بڕیاری فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان، هەر 12 پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی گۆڕان ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بدەن.
وتیشتی "هەر پەرلەمانتارێک لە فراکسیۆنی گۆڕان دەنگ بە کاندیدەکە نەدات، بەو واتایە دێت پابەندی بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان نەبووە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت 5 تا 6 لە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان، دەنگ بە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان نەدەن.
شەوی رابردوو مەودا میدیا بڵاویکردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ناردووە و پێی وتووە: سبەینێ چەند پەرلەمانتار دەنگ بە کەمال ئەتروشی بدەن بۆ بوون بە وەزیری سامانە سروشتییەکان، حسابی ئەوەندە کورسی بۆ گۆڕان دەکرێت.

کابینەی نۆیەم، زیاتر لە ساڵ و نیوێکە دەستبەکار بووە، تا ئێستا پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان بە چۆڵی ماوەتەوە، لە کابینەی پێشوودا ئاشتی هەورامی ئەو پۆستەی بەدەستبوو، ئێستا پارتی دەیەوێت کەمال ئەتروشی لەو جێگەیە دانێت.
کەمال ئەتروشی کێیە؟
تەمەنی لە سەروو 65 ساڵە.
جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی دەزانێت
لە مانگی تەممووزی 2019وە راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە بۆ وزە.
لە مانگی تشرینی دووەمی 2017وە جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی کوێتیی تایبەت بە گاز و نەوتە.
لە نیسانی 2014 تاوەکو ئایاری 2015 راوێژکاری باڵای کۆمپانیای تۆتاڵی تایبەت بە نەوت و وزە بووە.
لە ئابی 2012 تاوەکو نیسانی 2014 راوێژکار بووە لە کۆمپانیای KUFPECیی کوەیتی تایبەت بە نەوت.
ساڵی 1987 بۆ 1991 دکتۆرای لە بواری جیۆفیزیکس لە زانکۆی بۆردوی فەرەنسی بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1991 بۆ 1994 وەکو توێژەر لە پەیمانگەی پێترۆڵیۆمی فەرەنسی کاری کردووە.
لە ساڵی 1971 بۆ 1975 لە زانکۆی بەغدا بەکالۆریۆسی لە زانستی جیۆفیزیکس و زانستی بوومەلەرزەزانی بەدەستهێناوە.
ب.م
ب.م