کوردستانی

دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی بەغدا و هەرێمی کوردستان.

جیگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردووە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە تێیدا هاتووە "بە پشت به‌ستن به‌حوكمی برگه‌ی (سێییه‌م) له‌ ماده‌ی (18)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ماده‌ی (19)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/23، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن".

هەروەها بەپێی ئەو کارنامەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەدا بە ئاماده‌بوونی شاندی دانوستاندكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی سه‌باره‌ت به‌ (پڕۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت) دەخەنەڕوو.

هەر بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە تەوەرێکی دیکە بریتیە لە، خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (د.گه‌لاوێژ عبید عپمان) په‌یوه‌ست به‌ (دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری راوێژكاریی بۆماوه‌یی نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (49)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان