کوردستانی
پێشبینییەکانی کەشوهەوا بڵاوکرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی؛ ئەمڕۆ له سهرجهم پارێزگاكان ئاسمان له نێوان پهڵهههور و نیمچهههور دهبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە کە سبەینێش کەشوهەوا بەهەمان شێوە دەبێت و ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت.
دوێنیش بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی ئاشکرایکرد کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، وەرزی زستان خۆی نوێ دەکاتەوە و باران و بەفر دەبارێت و ئەگەری روودانی وشکەساڵی ئەگەرێکی دوورە.
ب.م