کوردستانی
نەوەی نوێ پێشنیاز دەکات و پەرلەمان قبووڵی دەکات، پارتی رەتیدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بۆ متمانەدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەکات و راستەوخۆ پێشنیازەکەی قبووڵ دەکرێت.
مژدە مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا پێشنیاز دەکات بۆ سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران کە وەک رێزێک بۆ خوێنی شەهیدانی خۆپێشاندانەکانی ئەمدوایەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان شەهیدبوون خولەکێک بەپێوە راوەستن.
دوای پێشنیازەکەی ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راستەخۆ پێشنیازەکەی قبووڵ دەکات و بەشێک لە پەرلەمانتارانی پارتی پێشنیازەکە رەتدەکەنەوە و سەرۆکی پەرلەمانی ناچاریان دەکەت بەپیوە راوەستن.