کوردستانی

هەولێر..بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ نەخۆشێک ئەنجامدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر..بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ نەخۆشێک ئەنجامدرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە شاری هەولێر نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ نەخۆشێکی تەمەن 60 ساڵ بە سەرکەوتووی ئەنجام درا.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری بۆ یەکەمجار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نەشتەرگەریەکی ناوەزە لە لایەن پزیشکێكی نەشتەرگەری دڵ و سینگ و دەمارەکانی خوێن بۆ نەخۆشێکی تەمەن شەست سالە بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، نەشتەرگەرییەكە بریتیبوو لە دانانی دەمارێکی دەستکرد بۆ نەخۆشێک کە هەردوو گورچیلەی لە کار کەوتوبوو پێویستی بە شوشتنی گورچیلەکان هەبوو.
Qaiwan
Qaiwan