کوردستانی

کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی لە کەرکوک دەکشێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی لە کەرکوک دەکشێتەوە
مەودا میدیا-

کۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆمی "BP" بەریتانی لە کێڵگەیەکی نەوتی کەرکوک کشایەوە و هۆکاری کشانەوەکەشی ئاشکرا دەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز ، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمپانیای بریتیش پێترۆڵیۆم لە كێڵگەیەكی نەوتی كەركووك كشایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی گرێبەستێكی هەڵكۆڵینی بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار تەواو كرد. 

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆمپانیا بەریتانیەكە مانگی رابردوو دەسەڵاتدارانی عیراقی ئاگادار كردبووەوە بەوەی فەرمانبەرەكانی لە كێڵگەكە دەكێشێتەوە، چونكە ئەو گرێبەستەی ساڵی 2013 لەگەڵ لایەنی عیراقی كردبوو، لە 2019دا كۆتایی هاتووە و لایەنی عیراقی داوای درێژكردنەوە یان نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەكردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هۆکاری کشانەوەی کۆمپانیاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بڕی پێویست نەوتیان لەو ناوچانە نەدۆزیوەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال