کوردستانی

کار بۆ نەهێشتنی دەستتێوەردانی حزبی دەکرێت لە کاروباری دەوڵەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کار بۆ نەهێشتنی دەستتێوەردانی حزبی دەکرێت لە کاروباری دەوڵەت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "ئەم کارە دەکەن له‌ پێناو رێگرییكردن له‌ ده‌ست وه‌ردانی حزب له‌كاروباری ده‌وڵه‌ت".

هه‌ژار بابان، به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی ئاران بۆ په‌ره‌پێدانی كلتوری مه‌ده‌نی به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "رێكخراوه‌كه‌مان به‌ پشتیوانی دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریكی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی كه‌ به‌ (NED) ناسراوه‌، دوو ساڵه‌ واتا ساڵه‌كانی 2018‌ و 2019 هه‌وڵ بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌دات، كه‌ یاسای ژماره‌ 17ی ساڵی 1993ی هه‌موار كراوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "ئه‌و یاسایه‌ یاسایه‌كی كۆن‌ و لاوازه‌، هیچ رێگرییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ ده‌ستوه‌ردانی پارتی سیاسی دانه‌ناوه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ پارله‌مان ئه‌و یاسایه‌ هه‌موار بكاته‌وه‌، به‌جۆرێك رێگرییه‌كی كۆنكرێتی بكات له‌ ده‌ستوه‌ران له‌كاروباری حكومه‌ت له‌لایه‌ن حیزبه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌".

ناوبراو وتیشی "رێكخراوی ئاران به‌ درێژایی ماوه‌ی هه‌ردوو ساڵی 2018‌ و 2019 له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك‌و هه‌ولێر‌و سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ناوچه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ‌و كۆیه‌ و رانیه‌ و هه‌ورامان‌ و چۆمانه‌وه‌ پێنج راپرسی ئه‌نجام داوه‌، هه‌روه‌ها پێنج كۆنفراسی به‌ستوه‌و (12.500) واژووی كۆكردووەته‌وه‌ كه‌ ئامانج له‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژووەكان نیشاندانی پشتیوانی خه‌ڵكه‌ بۆ هه‌وڵه‌كان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئاماده‌بووانی كۆنفراسه‌كان ده‌قێكیان وه‌ك راسپارده‌ پێشنیاز كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پارله‌مان بیكات به‌ بنه‌ما بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌".

بابان ئەوەشی وت "ئه‌مرۆ  سێشەممە 21ی کانونی دووەمی 2020 سه‌ردانی پارله‌مانی كوردستانمان كرد‌ و له‌ گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی پارله‌مان كۆبوینه‌وه‌ و واژووەكان‌ و ده‌قی پێشنیازه‌كه‌ بۆ هه‌مواری یاساكه‌ و ئه‌نجامی راپرسییه‌كانمان راده‌ستی لیژنه‌یی یاسایی كرد‌و له‌ ئێستاش به‌دواوه‌ چاودێریی هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی ده‌كه‌ین".

جێگای ئاماژەییە، له‌ هه‌رێمی كوردستان یاسای ژماره‌ 17ی ساڵی 1993 بۆ كاری پارته‌ سیاسییه‌كان به‌ركاره‌ كه‌ تائێستا دووجار هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌، جارێك له‌ ساڵی 1998‌و جارێكیش له‌ ساڵی 2002، هه‌روه‌ها له‌ عیراق یاسای ژماره‌ 36ی ساڵی 2015 به‌ركاره‌ بۆ كاروباری پارته‌ سیاسییه‌كان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان