کوردستانی
هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەڕەخسێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی 55ی کرد و تیایدا گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر پێشنیازی پرۆژەی کشتوکاڵی لەپێناو رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگا کشتوکاڵییەکان کرا.
رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند ''کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر یەک تەوەربوو، ئەو تەوەرەش ئەو بوو کە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین ئەو زەوییەی کشتوکاڵیانەی کە بە بەتاڵی ماونەتەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بدرێت بە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگا و ئامادەیی و پیشەییە کشتوکاڵییەکان".
سەبارەت بە ئامانجی ئەو پڕۆژەیە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی "ئامانج لەم کارەش بۆ ئەوەیە بتوانین هەلی کار بدۆزینەوە بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، هەروەها زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی و بەرهەمهێنانی بەرهەمی باشتر، سوودێکی دیکەش ئەوەیە کە رێگری دەکرێت لە زیادەڕەویکردن بۆسەر ئەو زەوییە کشتوکاڵیانە".
رەمەزان نامیق ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە پڕۆژەکەمان پەسەندکردووە و دەدەینە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ئەوانیش تێبینی و پێشنیازەکانی خۆیانی لەسەر بنوسن و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە".