کوردستانی

یونس راوی: نوێژەبارانە نەریتی جاهیلییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یونس راوی: نوێژەبارانە نەریتی جاهیلییە
مەودا میدیا-

توێژەرێکی هزری ئیسلامیی رایدەگەیەنێت کە نوێژەبارانە "نەریتێکی سەردەمی جاهیلییە" و ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە قورئاندا بەهیچ شێوەیەک باسی نەکراوە.

یونس راوی توێژەر لە هزری ئیسلامیی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "نوێژەبارانە نەریتێکى جاهیلى بیابانى عەرەبییە".

نوێژە بارانە، یەکێکە لە ڕێوڕەسمە تایبەتەکان کە لەو ساڵانەدا کە باران کەم دەبارێت ئەنجامدەدرێت و باوەڕی موسڵمانان وایە ئەو نوێژە دەبێتە هۆکار بۆئەوەی خودا بەزەیی پێیاندا بێتەوە و بارانیان بۆ ببارێنێت.

توێژەرەکە، لەبارەی ئەو نوێژەوە ئاماژەی بەوەکردووە "مەلا عەرەبەکان خزاندیانە نێو شەریعەتى ئیسلامى، ئاخر قورئان بە هیچ جۆرێک شەرعییەتى نەداوەتێ". 

روونیشیکردووەتەوە "خۆ ئەگەر ئەوان راستدەکەن با لە وەرزى هاوین نوێژەبارانە بکەن، بزانە دڵۆپێک باران دەبارێت".

Qaiwan
Qaiwan