کوردستانی

هاوپەیمانی: تۆمارکردنی قەوارەکان بۆ هەڵبژاردن کاتی زیاتری پێویستە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانی: تۆمارکردنی قەوارەکان بۆ هەڵبژاردن کاتی زیاتری پێویستە
مەودا میدیا-

هاوپەیمانیی نیشتمانی رایگەیاند ئەو وادەیەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ تۆمارکردنی قەوارەکان دەستنیشانیکردووە وەکو پێویست نییە.

سەرگوڵ قەرەداغی وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو وادەیەی کە کۆمسیۆن دیاریکردووە بۆئەوەی قەوارە سیاسییەکان خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەشدار بوون لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کەمە و وەکو پێویست نییە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە وادەیەدا کە تا 16ی ئەم مانگەیە، ناتوانرێت هاوپەیمانێتییەکان پێکبهێنرێن و ئەوەش دەبێتە گرفت لەبەردەم هەندێک لایەنی سیاسییدا".

روونیشیکردەوە لایەنەکان پێویستیان بە کات و دەرفەتی زیاترە تا بتوانن هاوپەیمانێتی پێکبهێنن و خۆیان بگونجێنن  لەگەڵ سیستمی نوێی هەڵبژاردن.

ئەوە لەکاتێکدایە کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق، تا 16ی مانگی بۆ تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان دەستنیشانکردووە و دەرفەتیشی داوەتە کاندیدەکان کە تا 28ی مانگ خۆیان بپاڵێون.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال