کوردستانی

شۆڕش ئیسماعیل: دەستمان بە چاکسازی کردووە لە وەزارەتی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆڕش ئیسماعیل: دەستمان بە چاکسازی کردووە لە وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا-

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند دەستیان بە چاکسازیی لە وەزارەتەکەیان کردووە و جەختیش دەکاتەوە کە دەستکەوتی باشیان بەدەستهێناوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند "بڕیاری لێبڕاوانە دراوە لەبواری چاکسازییدا لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە".

وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو چاکسازییەی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەستیپێکراوە گەندەڵی و بندیوار و نادادی ناهێڵێت".

روونیشیکردووەتەوە "ئێمە وەکو یەک تیم بەیەکەوە دەچینە پێشەوە و کاروانەکەمان روی لە ئاسۆیە و دەستکەوتمان زۆر بەدەستهێناوە".

شۆڕش ئیسماعیل وتیشی "کوردستان بە دۆخێکی هەستیار و نەلاباردا تێدەپەڕێت و ئەرکی هەموومانە ئەم قۆناغە تێپەڕێنین".

جەختیشیکردەوە "لە پەیوەندیمان لەگەڵ سوپای عیراق هەنگاوی باشمان ناوە و هەوڵدەدەین لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش پێکبهێنین تا رێگربین لە دووبارە گەشەسەندنەوەی داعش".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال