کوردستانی

وەفدێکی پارتی بە سەردانێکی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەفدێکی پارتی بە سەردانێکی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا
مەودا میدیا-

وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەردانێکی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا و بەگوێرەی زانیارییەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییە عیراقییەکان کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتوون، ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون و ئەمشەو گەیشتوونەتە بەغدا.

وەفدەکەی پارتی دەیەوێت لەگەڵ هەدنێک لایەنی سیاسیی عیراقی کۆبێتەوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی هیچ بەرمانەیەکی سەردانەکەی وەفدەکە بڵاونەکراوەتەوە.

پرسی بودجەی 2021ی عیراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە کە بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا بەڕێوەبچێت دوو دۆسیەن کە پێدەچێت پارتی لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان تاوتوێیان بکات.

تا ئێستاش میدیاکانی پارتی هیچ زانیارییەکیان لەبارەی سەردانی وەفدەکە و هۆکاری سەردانەکە بڵاونەکردووتەوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan