کوردستانی
پلە بەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە پلە بەرزرکردنەوەی ئەفسەران و ھێزەکانی ناوخۆ و 70 و 80 و بەرگری فریاکەوتن و زێرەڤانی بۆ ساڵی 2017 گەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.
لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی وتووە "لیستی پلە بەرزرکردنەوەی ئەفسەران و ھێزەکانی ناوخۆ و 70 و 80 و بەرگری فریاکەوتن و زێرەڤانی بۆ ساڵی 2017 گەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە" و دەشڵێت "گشتاندنی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئەو لیوایە ئەوەشی روونکردووەتەوە "پلە بەرزکردنەوەکانی ئەفسەران و ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2018 و 2019 و ساڵەکانی تریش کاریان لەسەر دەکرێت" ئاماژەی بەوەش کردووە "وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە ڕێکخستنی لیستەکان دەکات و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکات بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت و ئەوانیش ڕەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی دەکەن، بۆئەوەی فەرمانیان بۆ دەربکرێت".
ک.ر