کوردستانی

کارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەم شێوەیە دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەم شێوەیە دەبێت
مەودا میدیا-

 ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەتی نوێنەرانی عیراق  رایگەیاندووە ، ئەمڕۆ دووشەممە، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق دەکرێت و باسی لەوەش کردووە كاری لیژنەی دارایی دەستپێدەكات بۆ هەمواركردنی مادەكانی.

 ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەتی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە ساڵی 2021 دەكرێت و دەرگای گفتوگۆكردن بۆ ئەندامانی پەرلەمان دەكرێتەوە تاوەكو گفتوگۆ و تێبینییەكانیان لەبارەی مادەكانی پرۆژە یاساكەوە بخەنەڕوو".

ئاماژەی بەوەش کردووە "پەرلەمانتاران ناتوانن هیچ مادەیەک بگۆڕن و دەستکاری بکەن، بەڵام هەندێک تێنینی لەسەر دەدەن و كاری لیژنەی دارایی دەستپێدەكات بەپێی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی نوێنەران".
 ک. ر
Qaiwan
Qaiwan