کوردستانی

لەبارەی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردووەوە زانیاری بڵاودەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردووەوە زانیاری بڵاودەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان دەڵێت "بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك لە سلێمانی بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر روویدا" و دەشڵێت "زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند‌ "‌کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە،11 ى 1 ى 2021 ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر لە ناحیەی بازیان و لە دووری 35 كیلۆمەتر لە پارێزگای سلێمانی روویداوە".

باسی لەوەش کردووە "بوومەلەرزەكە بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر درێژبووەتەوە و هاوكات هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە".

Qaiwan
Qaiwan