کوردستانی

پەرلەمانتارێکی پارتی: کوردستان موڵکی حزب نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی پارتی: کوردستان موڵکی حزب نییە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هەر کاتێک داوای چاکسازی کرابێت و هەنگاوی بۆ هاوێژرابێت، باسی دوو ئیدارەیی و بەهەرێمکردنی سلێمانی دێتە بەرباس و روونیشی دەکاتەوە چاکسازی دوا کارتە بۆ ئاڵنگاریکردنی پڕۆسەی ریفۆرم بە رووی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

رێبوار بابکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "کوردستان موڵکی حزب و لایەنەکان نییە تا وەک زەوی موساتەحە بەسەرخۆیاندا دابەشی بکەن، پشکیش نییە تا کۆمپانیایەک بیفرۆشێ باش لێی بڕوانن، ئەو ماستە موویەکی تێدایە".

‏ئاماژەی بەوەش کردووە "هەر کاتێک داوای چاکسازی کرابێت و هەنگاوی بۆ هاوێژرابێت، باسی دوو ئیدارەیی و بە هەرێمکردنی سلێمانی دێتە بەرباس" و باسی لەوەش کردووە "چاکسازی دوا کارتە بۆ ئالنگاریکردنی پڕۆسەی ریفۆرم بە رووی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رادەوەشێنن".

بابکەیی ئاماژەی بەوەش کردووە "بۆچی دەبێت باجی چاکسازیکردن، لەتکردنی کوردستان بێت، پایتەختی رۆشەنبیری لە پایتەختی سیاسی جیاکەنەوە؟".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan