کوردستانی

"دیاری نه‌كردنی وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان نا شه‌فافی دۆسیه‌ی نه‌وت زیاتر ده‌كات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"دیاری نه‌كردنی وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان نا شه‌فافی دۆسیه‌ی نه‌وت زیاتر ده‌كات"
مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و نا شه‌فافی و خراپ به‌ڕێوه‌بردنه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كاندا هه‌بووه‌، دانانی وه‌زیرێك له‌و پۆسته‌دا له‌كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم قورس بووه‌.

شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌ سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "دۆخی كه‌رتی نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمی كوردستاندا دۆخێكی نا سه‌قامگیره‌ و وه‌كو پێویست شه‌فاف نیه‌، بۆیه‌ دانانی كه‌سێك له‌ دوای قۆناغێك له‌ شێوازێكی نادروستی ئیداره‌ كردنی كه‌رتی نه‌وت و گاز  بووه‌ته‌ كارێكی قورس".

شێركۆ جه‌وده‌ت، وتی "دانانی كه‌سێك له‌ پۆستی وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و داهاتی نه‌وت و گاز، وه‌ بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناو ئه‌و كه‌رته‌ رێگره‌ له‌به‌رده‌م دانانی وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان".  

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی "جاران وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان هه‌رچۆن بێت راپۆرتی مانگانه‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌وه‌تی كۆمپانیای دیلۆیت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌ 6 مانگ زیاتره‌ راپۆرتی مانگانه‌ی داهاتی نه‌وت و گاز بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌".

رۆژی 10ی ته‌مموزی 2019 په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به‌خشی به‌ كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروربارزانی، تا ئێستا پۆستی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه‌، كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم پێكهاتووه‌  له‌ 19 وه‌زاره‌ت و 3 وه‌زیری هه‌رێم و چه‌ند یاریده‌ده‌رێك به‌ پله‌ی وه‌زیر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان