کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد تره‌مپ كۆبوونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد تره‌مپ كۆبوونه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆسدا و له‌ دووه‌مین رۆژی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆناڵد تره‌مپ، باسی له‌وه‌كرد ئاسایشی ناوچه‌كه‌ ده‌پارێزن.

كاتژمێر 12و 50 خوله‌كی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی كانونی دووه‌می 2020 هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ك به‌رده‌وام بوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكای كرد و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌.  

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان و رۆبێرت چارلز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا به‌شداربوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان