کوردستانی

بڕیاری جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبیل راده‌گیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبیل راده‌گیرێت
مه‌ودا میدیا-

بڕیاری ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبیل بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ڕاگیرا، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ده‌ركردنی رێنمایی نوێ‌ .

ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "راگرتنی بڕیاری ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبیل په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ هه‌ندێ‌ بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبیل".

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم وتی "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبیل، رێنمایی نوێ‌ ده‌رده‌كرێت و بڕیاره‌كه‌ ده‌خرێته‌وه‌ بواری جێبه‌جێكردن".

پێشتر به‌ رێنمایی ژماره‌ 5 ی ساڵی 2019، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێنمایی جام ڕه‌شكردنی ئۆتۆمبیلی ناردبوو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان