کوردستانی

له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری وشكه‌ ساڵییه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری وشكه‌ ساڵییه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا رێژه‌ی باران بارین له‌ ئاستێكدایه‌ كه‌ مه‌ترسی وشكه‌ ساڵی ناكرێت، باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی رێژه‌ی پێویستی باران له‌ وه‌رزی زستاندا ده‌بارێت.

ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "تا ئێستا كه‌ له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانداین بڕی پێویستی باران باریوه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ وه‌رزی به‌هاریشدا بڕی پێویستی باران بۆ ئه‌و وه‌رزه‌ ببارێت ئه‌وا له‌ مه‌ترسی وشكه‌ ساڵی دوور ده‌كه‌وینه‌وه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی وتی "تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی كانونی دووه‌می 2020 له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی 316,9 ملم باران باریوه‌، له‌ ساڵی رابردوودا تا ئه‌م كاته‌ 587,1 ملم باران باریبوو، پێرار ساڵ تا ئه‌م كاته‌ 174,7 باران باریبوو،به‌ڵام ساڵی رابردوو به‌راورد ناكرێت به‌هیچ ساڵێك چونكه‌ به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه‌شه‌وه‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی تایبه‌ت بوو، كه‌ له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم رێژه‌ی باران بارین گه‌شته‌ سه‌رووی 2000 ملم باران كه‌ باریوه‌".

ئاسۆ كه‌مال وتیشی "به‌پێی ستانداره‌كانی تایبه‌ت به‌ پێشبینی كه‌شناسی بێت، تا ئێستا رێژه‌ی پێویست باران باریوه‌، ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی به‌هاریشدا رێژه‌ی پێویستی باران ببارێت كه‌ ده‌كاته‌ 35% ی رێژه‌ی باران بارین كه‌ پێویسته‌ له‌ وه‌رزی به‌هاردا ببارێت، ئه‌وا مه‌ترسی وشكه‌ ساڵی ڕوومان تێناكات". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان